محەمەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراقی و پارێزگاری کەرکووک لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی تورکمان و ڕێگاکانی پاڵپشتیکردن لە ماف و شایستە سیاسییەکانیان تاوتوێ کرا.
ئەمڕۆ شەممە، ٦ـی حوزەیران ٢٠٢٦، محەمەد سەمعان ئاغا لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووکی خۆیدا ڕایگەیاند، محەمەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراقی و پارێزگاری کەرکووک لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی تورکمان و ڕێگاکانی پاڵپشتیکردن لە ماف و شایستە سیاسییەکانیان تاوتوێ کرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەروەها سەرۆککۆمار ئەردۆغان پیرۆزبایی لە محەمەد سەمعان ئاغا کرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکووک، و جەختی لە پاڵپشتی خۆی بۆی لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیدا کردەوە، و جارێکی تر پشتگیری خۆی بۆ شایستەی تورکمان لەو حکوومەتە عێراقییەدا دووپاتکردەوە کە لە بەغداد پێکهێنراوە.
لەلایەن خۆیەوە، محەمەد سەمعان ئاغا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆککۆمار ئەردۆغان کرد بۆ پاڵپشتی بەردەوامی لە دۆزی تورکمان و هاوکارییە بەردەوامەکانی بۆ گەلی عێراق بە هەموو پێکهاتەکانیەوە لە باکووری عێراقەوە تا باشووری. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە تورکمان لەگەڵ یەکپارچەیی، سەروەری و سەقامگیری عێراقدا وەستاون.
ئەوەش خرایەڕوو، لەلایەکی تریشەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دووپاتی کردەوە کە کۆماری تورکیا لەگەڵ گەلی عێراقدا دەوەستێت و پاڵپشتی لە یەکپارچەیی، ئاسایش و سەقامگیری عێراق دەکات، و جەختی لە بەردەوامی پاڵپشتیکردنی مافەکانی تورکمان کردەوە وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەنی عێراق.





















لێدوانەکان داخراون.