1. Haberler
  2. جیهان
  3. کێشەی نێوان ترەمپ و مێلۆنی بووە هۆی هەڵوەشاندەوەی سەردانێک

کێشەی نێوان ترەمپ و مێلۆنی بووە هۆی هەڵوەشاندەوەی سەردانێک

featured
0
Paylaş

ئەم نووسینە بڵاوبکەرەوە

یاخود بەستەرەکە کۆپی بکە

لەگەڵ پەرەسەندنی ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو وڵات، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، ئەنتۆنیۆ تایانی، سەردانە بڕیارلێدراوەکەی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڵوەشاندەوە.

ئەمەش دوای ئەو لێدوانانە دێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا، دوای لوتکەی گرووپی حەوت (G7) دابووی.

تایانی لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی “ئێکس”، کە تۆڕی “فۆکس نیوز”ی ئەمریکی گواستوویەتیەوە، ڕایگەیاندووە کە “ئەو وشە مەترسیدار و سووکایەتیپێکەرانەی کە سەرۆک ترەمپ ئاراستەی سەرۆک وەزیران جۆرجیا مێلۆنی کردووە، سووکایەتییە بە تەواوی ئیتاڵیا”، هەروەها هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا ڕاگەیاند کە بڕیار بوو لە ڕۆژانی ٢١ و ٢٢ی حوزەیران ئەنجام بدرێت.

بڕیار بوو وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا بەشداری لە مەکۆی ئیتاڵیا-ئەمریکا بۆ بازرگانی و وەبەرهێنان و زانست و داهێنان لە شاری میامی لە ویلایەتی فلۆریدا بکات، کە چاوەڕوان دەکرا مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، وتارێک لە مەکۆکەدا پێشکەش بکات.

ئەم بڕیارەش دوای ئەو لێدوانانە هات کە ترەمپ بۆ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ئیتاڵی دابووی و تیایدا گوتبووی کە مێلۆنی “پاڕاوەتەوە” لێی بۆ ئەوەی وێنەی لەگەڵدا بگرێت لە کاتی لوتکەی گرووپی حەوت کە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا بەڕێوەچوو.

ترەمپ بە کەناڵی “لا٧» (La7)ی ئیتاڵی ڕاگەیاندووە: “زۆر بەپەرۆشەوە دەیویست وێنەیەکم لەگەڵ بگرێت. نەمدەویست وێنەکە بگرم، بەڵام بەزەییم پێیدا هاتەوە. لەوانەیە دڵخۆش بێت کە قسەم لەگەڵ کردووە. نەدەبوو قسەی لەگەڵ بکەم”.

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، مێلۆنی وتیشی: “بەڕاستی سەرسامم. نازانم بۆچی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ هاوپەیمانەکانی دەکات؛ ئەمەش یەکەم جار نییە”.

هەروەها وتی: “تەنها دەتوانم بڵێم کە ئەم بابەتە جێگەی نائومێدییە، چونکە هەمان ئاستی توندوتیژی و یەکلاکەرەوەیی بەرامبەر بە دوژمنانی ڕۆژئاوا و ویلایەتە یەکگرتووەکان نیشان نادات، کە زۆر بە نەرمی مامەڵە لەگەڵ سەرکردەکانیان دەکات”.

کێشەی نێوان ترەمپ و مێلۆنی بووە هۆی هەڵوەشاندەوەی سەردانێک
دەتوانیت بە تەواوی بەخۆڕایی بەشداری لە نامیلکەی هەواڵەکانمان بکەیت ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین هەواڵەکان – ئێستا خۆت لە نامیلکەی ئیمەیڵی بێبەرامبەرمان تۆمار بکە.

لێدوانەکان داخراون.

فۆلۆمان بکەن
Uygulamayı Yükle

Uygulamamızı yükleyerek içeriklerimize daha hızlı ve kolay erişim sağlayabilirsiniz.