وه‌زاره‌تی كاره‌بای حکوومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌با به‌هۆی گرفتێكی ته‌كنیكییه‌وه‌یه‌و له هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌دان.
ئەمڕۆ شەممە ٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦، وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، “هاوبەشانی كارەبا ئاگاداردەكەینەوە بەهۆی گرفتێکی تەكنیكی و چاککردنەوە لە چەند یەكەیەكی وێستگە غازییەكانی كارەبا، بەرهەمهێنانی كارەبا كەمی كردووەو لە هەندێك گەڕەك و ناوچەكانی دەوورووبەر بۆ ماوەیەكی كەم دووچاری پچڕانی كاتی كارەبا بووینەتەوە.”
وه‌زاره‌ته‌كه وتوشیه‌تی، ” تیمەكانی وەزارەتی كارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی وێستگە غازییەكان لە هەوڵی چارەسەری كێشەكەدان بۆ ئەوەی كارەبا ئاسایی بێتەوە.”
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه پێدانی كاره‌بای به هاوڵاتیان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق كه‌می كردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با هۆكاره‌كه‌ی بۆ گرفتی ته‌كنیكی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه به‌ڵام باس له‌وه ده‌كرێت كه هۆكاره‌كه‌ی فرۆشتنی كاره‌بایه به عێراق.






















لێدوانەکان داخراون.