1. Haberler
  2. ڕۆژەڤ
  3. ئەرسەن ئاغا: تەبا یەکێکە لە شانازیی و دیارترین دامەزراوەکانی میدیای تورکمانیمان

ئەرسەن ئاغا: تەبا یەکێکە لە شانازیی و دیارترین دامەزراوەکانی میدیای تورکمانیمان

featured
0
Paylaş

Bu Yazıyı Paylaş

veya linki kopyala

ئەرسەن ئاغا، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێم بۆ کاروباری تورکمان ڕایگەیاند، پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی “تەبا” دەکەم، کە یەکێکە لە شانازیی و دیارترین دامەزراوەکانی میدیای تورکمانیمان.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، ئەرسەن ئاغا، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق بۆ کاروباری تورکمان لە پەیامی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی تەبا ڕایگەیاند، پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی “تەبا” دەکەم، کە یەکێکە لە شانازیی و دیارترین دامەزراوەکانی میدیای تورکمانیمان، هەروەها پیرۆزبایی لە سەرجەم هاوکارانمان دەکەم.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەبا بە پەیڕەوکردنی بنەمای ڕاستگۆیی، بێلایەنی و بەرپرسیاریەتی لە کاری ڕۆژنامەگەریدا، ڕای گشتی هۆشیار دەکاتەوە و یەک لە دوای یەک سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت؛ بۆ ئەو بەهایەشی کە بەخشیوێتی بە ڕۆژنامەگەریی تورکمانی، هەرچەندە سوپاسگوزاری و شانازیی خۆمانی بۆ دەربڕین هێشتا کەمە.

ئەرسان ئاغا وتیشی، “وەک تورکمانێک، پێزانینی بێپایانی خۆمتان پێشکەش دەکەم؛ دەستان خۆش بێت و تەمەنی درێژ بێت، هیوای چەندین ساڵی تری پڕ لە سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم”.

ئەرسەن ئاغا: تەبا یەکێکە لە شانازیی و دیارترین دامەزراوەکانی میدیای تورکمانیمان
دەتوانیت بە تەواوی بەخۆڕایی بەشداری لە نامیلکەی هەواڵەکانمان بکەیت ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین هەواڵەکان – ئێستا خۆت لە نامیلکەی ئیمەیڵی بێبەرامبەرمان تۆمار بکە.

لێدوانەکان داخراون.

فۆلۆمان بکەن
Uygulamayı Yükle

Uygulamamızı yükleyerek içeriklerimize daha hızlı ve kolay erişim sağlayabilirsiniz.