1. Haberler
  2. ڕۆژەڤ
  3. یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێم گەڕانەوە

یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێم گەڕانەوە

featured
0
Paylaş

Bu Yazıyı Paylaş

veya linki kopyala

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، پڕۆسەی گەڕانەوەی حاجییانی هەرێمی کوردستان-عێراق لە وڵاتی سعوودیەوە دەستیپێکرد و یەکەم کاروان گەیشتنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر(ئەربیل).

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦، د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر(ئەربیل) ئامادەبوو و پێشوازی لە حاجییان کرد. وەزیری ئەوقاف پیرۆزبایی ئەنجامدانی فەریزەی حەجی لێکردن و هیوای خواست هەمووان بە سەلامەتی بگەڕێنەوە ناو کەسوکاریان.

کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە دەسپێکی گەڕانەوەی حاجییان رایگەیاند: “کاتژمێر ٤:٣٠ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، یەکەم کاروانی حاجییان لە مەدینەی منەوەرەوە بەرەو هەرێمی کوردستان بەرێکەوتن و کاتژمێر٧:٠٠ـی بەیانی گەیشتنە فڕۆکەخانەی هەولێر.”

هەروەها بەگوێرەی زانیارییەکانی وتەبێژی حەج و عومرە، بڕیارە هەر ئەمڕۆ لە رێگەی ٧ فڕۆکەوە، کۆی گشتیی هەزار و ٢٧ حاجی بگەڕێنەوە، کە بەم شێوەیە دابەشبوون:

٤ فڕۆکە بۆ حاجییانی پارێزگای هەولێر(ئەربیل).
٢ فڕۆکە بۆ حاجییانی پارێزگای دهۆک.
١ فڕۆکە بۆ حاجییانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

هاوکات سەبارەت بە حاجییانی پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، کاروان ستوونی دڵنیایی دایە حاجیان و کەسوکاریان کە بەگوێرەی خشتەیەکی داڕێژراو، لە رۆژانی داهاتوودا بە هەمان شێوە پڕۆسەی گەڕانەوەیان بەردەوام دەبێت تاوەکو گەڕانەوەی دواین حاجی بۆ هەرێمی کوردستان-عێراق.

یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێم گەڕانەوە
دەتوانیت بە تەواوی بەخۆڕایی بەشداری لە نامیلکەی هەواڵەکانمان بکەیت ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین هەواڵەکان – ئێستا خۆت لە نامیلکەی ئیمەیڵی بێبەرامبەرمان تۆمار بکە.

لێدوانەکان داخراون.

فۆلۆمان بکەن
Uygulamayı Yükle

Uygulamamızı yükleyerek içeriklerimize daha hızlı ve kolay erişim sağlayabilirsiniz.