1. Haberler
  2. ڕۆژەڤ
  3. سەرجەم کارەکانی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ڕاگیرا

سەرجەم کارەکانی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ڕاگیرا

featured
0
Paylaş

Bu Yazıyı Paylaş

veya linki kopyala

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم و راگرتنی سەرجەم کارەکانی ڕاگەیاند، ده‌ڵێت، ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر بە کۆمپانیاکە ده‌گرێته‌به‌ر بەهۆی پابەندنەبوونی بە مەرجەکانی ڕێککەوتنه‌كه‌وه‌.

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم و راگرتنی سەرجەم کارەکانی ڕاگەیاند، ئه‌وه‌ش هاوکاته‌ لەگەڵ دەستپێکردنی ڕێوشوێنی یاسایی و كارگێڕی بەرامبەر بە کۆمپانیاکە “بەهۆی پابەندنەبوونی بە مەرجەکانی رێککەوتنه‌كه‌وه‌”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، “بڕیاردراوە بە هەڵوەشاندنەوەی رێکەوتنه‌كه‌ لەگەڵ کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم و دەست بە ڕێکارە یاسایی و ڕێکخراوە و تەکنیکییەکان ده‌کرێت کە لە گرێبەستەکە و یاسا کارپێکراوەکاندا دیاریکراون، لەوانەش ڕاگرتنی سەرجەم کارەکانی کۆمپانیاکە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست سەبارەت بە سەروەت و سامانی كۆمپانیاكه‌ بەپێی چوارچێوە یاساییە پەسەندکراوەکان و بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان”.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بڕیارەکە، “بە پشتبەستن بە بڕگەکانی بڕگەی (١٢، ١٣، ١٥، و ١٦) لە ماددەی (پێنجەم/ ئەرکەکانی لایەنی دووەم و میکانیزمی پارەدان)ی ڕێککەوتنی یەکلاکردنەوە، دوای ئەوەی سەلمێندرا کە کۆمپانیاکە پابەندبوونە گرێبەستییەکانی پێشێلکردوە و پابەند نەبووە بەو مەرجانەی لە گرێبەستەکەدا هاتووە، سەرەڕای ئەوەی کات و دەرفەتی پێویستی پێدراوە”.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، كاتی پێویست دراوه‌ به‌ كۆمپانیاكه‌  كه‌ باری یاسایی خۆی ڕاست بکاتەوە و ئەرکە دارایی و گرێبەستییەکانی خۆی جێبەجێ بکات، به‌ڵام پابه‌ندنه‌بووه‌ و دەسەڵات هەموو ڕێوشوێنێکی یاسایی و ڕێکخراوەیی و تەکنیکی پێویست دەگرێتەبەر بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە و چاودێریکردنی کاریگەرییەکانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا نیشتمانی و نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، “ئه‌و هه‌نگاوه‌ بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی مافەکانی دەوڵەت، پاراستنی سامانی گشتی، کۆکردنەوەی قەرزەکان و جێبەجێکردنی ئەرکەکانی کۆمپانیاکە بەپێی یاسا و ڕێسا کارپێکراوەکان ده‌نرێت”.

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ده‌ڵێت، “دەسەڵات داوای لە سەرجەم قەوارە فەرمی و نافەرمیەکان و هاوڵاتیان کردووه‌ کە ئەو بڕیارە لەبەرچاو بگرن و خۆیان لە هەر مامەڵە و بەڵێننامەیەکی نوێ، یان گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ کۆمپانیاکە بەدووربگرن”، جەختیشی لەوە کردەوە کە “کۆمپانیا بەرپرسیارێتی یاسایی و دارایی تەواوی لە ئەستۆدایە لە جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنی یەکلاکردنەوە”.

روونیشیكراوه‌ته‌وه‌، “بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتننامەی یەکلاکردنەوە و ڕێکارەکانی دەرئەنجامی لێوە دێتە چوارچێوەی پیادەکردنی دەسەڵاتە یاسایی و ڕێکخستنەکانی و پاراستنی سامانی گشتی و پاراستنی مافەکانی دەوڵەت و هاوڵاتیان و دڵنیابوون لە پابەندبوون بە یاسا و ڕێسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکان”.

کێشەی سەرەکیی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لە عێراق پەیوەستە بە قەرز و ململانێی دارایی لەگەڵ دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، کە بەهۆی پابەندنەبوون بە دانەوەی قەرزە کەڵەکەبووەکان (کە بە زیاتر لە ملیارێك و ٢٥٠ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت)، بووەتە هۆی سەپاندنی سزای توند و ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەکانی.

سەرجەم کارەکانی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ڕاگیرا
دەتوانیت بە تەواوی بەخۆڕایی بەشداری لە نامیلکەی هەواڵەکانمان بکەیت ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین هەواڵەکان – ئێستا خۆت لە نامیلکەی ئیمەیڵی بێبەرامبەرمان تۆمار بکە.

لێدوانەکان داخراون.

فۆلۆمان بکەن
Uygulamayı Yükle

Uygulamamızı yükleyerek içeriklerimize daha hızlı ve kolay erişim sağlayabilirsiniz.