1. Haberler
  2. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  3. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ هاووڵاتییانی: سەردانی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەكەن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ هاووڵاتییانی: سەردانی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەكەن

featured
0
Paylaş

ئەم نووسینە بڵاوبکەرەوە

یاخود بەستەرەکە کۆپی بکە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە هۆشدارییەكی بەپەلەدا داوای لە تەواوی هاووڵاتییانی كرد بۆ هیچ مەبەستێك سەردانی عێراق و بەشێكی زۆری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەكەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێكس) هۆشدارییەکی ئەمنی بڵاوکردەوە و داوای لە هاووڵاتیانی ئەمریکی کرد بەهۆی بەردەوامی گرژییەكان بەردەوام وریابن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئەم هۆشدارییەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەكاتێكدایە كە پێشتر ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە لێدوانێكدا رایگەیاندبوو كە جەنگ لەگەڵ ئێران کۆتایی هاتووە و تاڕادەیەكی زۆر لە رێككەوتنی كۆتایی نزیك بوونەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاستی مەترسی گەشتەکانی بۆ وڵاتان بەمشێوازەی خوارەوە دیاری کردووە:-

ئاستی سێیەم: لە گەشتكردن بۆ وڵاتانی (بەحرەین، ئیسرائیل، ئوردن، کوێت، عومان، قەتەر، سعوودییە و ئیمارات) تەواو ئاگاداری خۆتان بن.

ئاستی چوارەم: بەهیچ شێوەیەك گەشتی وڵاتانی (ئێران، عێراق، لوبنان، سووریا، کەرتی غەززە و یەمەن) نەكەن.

ئەم هۆشدارییەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەوە دەگەیەنێت كە تا ئێستا دۆخی ئەمنی بەشێكی زۆری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵۆزە و مەترسیدارە، دەکرێت لە هەر چركەیەكدا بە خێرایی بگۆڕێت بەهۆی ئەو گرژییە توندانەی لە ناوچەکەدا هەن، بەتایبەتیش دوای ئەو هێرشانەی ئێران کە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو بە چەند مووشەكێی بالیستی فڕۆکەخانەی کوێتی کردە ئامانج و بووە هۆی کوژرانی کەسێک و برینداربوونی دەیان کەسی دیکە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها داوای لەو هاووڵاتییانەی کردووە كە ئێستا لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، لە ڕێگەی میدیاکانەوە ئاگاداربن و بەردەوام بەدواداچوون بۆ نوێترین پێشهاتە ئەمنییەکان بکەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ هاووڵاتییانی: سەردانی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەكەن
دەتوانیت بە تەواوی بەخۆڕایی بەشداری لە نامیلکەی هەواڵەکانمان بکەیت ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین هەواڵەکان – ئێستا خۆت لە نامیلکەی ئیمەیڵی بێبەرامبەرمان تۆمار بکە.

لێدوانەکان داخراون.

فۆلۆمان بکەن
Uygulamayı Yükle

Uygulamamızı yükleyerek içeriklerimize daha hızlı ve kolay erişim sağlayabilirsiniz.