1. Haberler
  2. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  3. مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی توركیا لە عێراق كرد

مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی توركیا لە عێراق كرد

featured
0
Paylaş

Bu Yazıyı Paylaş

veya linki kopyala

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٤ـی حوزەیرانی ،٢٠٢٦ مەسعود بارزانی پێشوازی لە  ئانڵ بۆرا ئینان باڵیۆزی توركیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە  ئەرمان تۆپچو كونسوڵی توركیا لە هەولێر(ئەربیل) ئامادە بوو، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانكاری و شەڕ و گرژییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و باڵیۆزی توركیا پێزانینی وڵاتەكەی بۆ دانبەخۆداگرتن و سیاسەتی حەكیمانەی هەرێمی كوردستان نیشان دا كە وێڕای بوونی هەوڵ بۆ تێوەگڵاندنی هەرێم و بوونی دەستدرێژی و بوردومانی بەردەوام بۆسەر هەرێم بەڵام هەرێم بە هەموو شێوەیەك هەوڵی دا نەبێتە بەشێك لەو شەڕ و گرژییانەی لە ناوچەكەدا ڕووی دا.

لە بەشێكی ئەو دیدارە باس لە بارودۆخی دوای پێكهێنانی حكوومەتی عێراقی و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و هەروەها پەیوەندیی نێوان پارتی و لایەنە سیاسییەكانی عێراق كرا. هەردوولا هیوای ئەوەیان خواست كە هەوڵەكان بە ئاقاری چارەسەركردنی كێشەكان و هەماهەنگیی تەواو لەبوارە جیاجیاكان و نەهێشتنی گرفتەكاندا بچن.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان عێراقی فیدڕاڵ و هەرێمی كوردستان و توركیا و گفتوگۆ لەبارەی دەرئەنجامەكانی دوایین سەردانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان-عێراق بۆ توركیا كرا و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەردوولا كرایەوە.

بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و هەنگاوەكان بۆ وەگەڕخستنی پڕۆسەی سیاسی تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.

مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی توركیا لە عێراق كرد
دەتوانیت بە تەواوی بەخۆڕایی بەشداری لە نامیلکەی هەواڵەکانمان بکەیت ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین هەواڵەکان – ئێستا خۆت لە نامیلکەی ئیمەیڵی بێبەرامبەرمان تۆمار بکە.

لێدوانەکان داخراون.

فۆلۆمان بکەن
Uygulamayı Yükle

Uygulamamızı yükleyerek içeriklerimize daha hızlı ve kolay erişim sağlayabilirsiniz.