1. Haberler
  2. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  3. راگەیەندراوی فەرماندەیی گشتیی بەحرەین لەبارەی هێرشەکانی ئێران

راگەیەندراوی فەرماندەیی گشتیی بەحرەین لەبارەی هێرشەکانی ئێران

featured
0
Paylaş

Bu Yazıyı Paylaş

veya linki kopyala

فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی بەرگریی بەحرەین لەبارەی هێرشەکانی ئێران ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیان توانیویەتی سێ مووشەک و چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان تێکبشکێنێت کە ئاڕاستەی پێگەی مەدەنی کرابوون.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوە کراوە، ئێران بەردەوامە لەسەر دوژمنکارییەکانی خۆی” لە رێگەی هێرشی مووشەکی و درۆنەوە بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکانی شانشینی بەحرەین، هاوکات ئەوەش خراوەتەڕوو، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی توانیویانە ئەو هێرشانە پووچەڵ بکەنەوە.

هەروەها لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا، داوا لە سەرجەم هاووڵاتیان و نیشتەجێبووانی بەحرەین کراوە بەوپەڕی وشیارییەوە مامەڵە بکەن، هۆشداری دراوە، لەوەی بە هیچ شێوەیەک لەو تەنە نامۆ و گوماناویانە نزیک نەبنەوە کە لە پاشماوەی هێرشەکانی ئێرانەوە بەجێماون و داوا کراوە لە کاتی بینینی هەر تەنێکی لەو شێوەیەدا دەستبەجێ لایەنە پێوەندیدارەکان ئاگادار بکەنەوە.

هاوکات فەرماندەیی گشتیی بەحرەین جەختی لەوە کردووەتەوە، بەئامانجگرتنی ناوچە مەدەنییەکان و موڵکوماڵی تایبەتی هاووڵاتیان، “پێشێلکارییەکی زەق و ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتیی مرۆییە”، هاوکات ستایشی ئەندازیارانی سەربازیی شاهانەی کردووە بۆ مامەڵەکردنی سەلامەت لەگەڵ پاشماوەی تەقەمەنییەکان بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتیان.

راگەیەندراوی فەرماندەیی گشتیی بەحرەین لەبارەی هێرشەکانی ئێران
دەتوانیت بە تەواوی بەخۆڕایی بەشداری لە نامیلکەی هەواڵەکانمان بکەیت ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین هەواڵەکان – ئێستا خۆت لە نامیلکەی ئیمەیڵی بێبەرامبەرمان تۆمار بکە.

لێدوانەکان داخراون.

فۆلۆمان بکەن
Uygulamayı Yükle

Uygulamamızı yükleyerek içeriklerimize daha hızlı ve kolay erişim sağlayabilirsiniz.