1. Haberler
  2. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  3. دوای ٨٧ رۆژ خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە ئێران گەڕایەوە

دوای ٨٧ رۆژ خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە ئێران گەڕایەوە

گەڕانەوەی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە ئێران
گەڕانەوەی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە ئێران
0
Paylaş

Bu Yazıyı Paylaş

veya linki kopyala

مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، بڕیارێکی بۆ گەڕاندنەوەی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە ئێران دەرکرد، دوای ئەوەی لە سەرەتای جەنگ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل لە مانگی شوباتی رابردووەوە بڕابوو.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٦، میدیا ناوخۆییەکانی ئێران ڕایانگەیاند، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، مەرسوومێکی رادەستی وەزارەتی پەیوەندییەکان کردووە بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بگەڕێتەوە سەر دۆخی پێش مانگی کانوونی دووەم.

ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە کاتی خۆپیشاندانە فراوانەکان لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمدا لە ئێران راگیرابوو، دواتر لە ٢٨ی شوباتدا لەگەڵ دەستپێکردنی ھێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بە تەواوی بڕدرا، لەو کاتەوە، ئێرانییەکان تەنھا دەیانتوانی دەستیان بە ماڵپەڕ و پلاتفۆرمە ناوخۆییەکانی سەر بە تۆڕی نیشتمانی بگات.

دوای ٨٧ رۆژ خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە ئێران گەڕایەوە
دەتوانیت بە تەواوی بەخۆڕایی بەشداری لە نامیلکەی هەواڵەکانمان بکەیت ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین هەواڵەکان – ئێستا خۆت لە نامیلکەی ئیمەیڵی بێبەرامبەرمان تۆمار بکە.

لێدوانەکان داخراون.

فۆلۆمان بکەن
Uygulamayı Yükle

Uygulamamızı yükleyerek içeriklerimize daha hızlı ve kolay erişim sağlayabilirsiniz.