1. Haberler
  2. تەندروستی
  3. وەزارەتی تەندروستی حاڵەتێکی تووشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوونی راگەیاند

وەزارەتی تەندروستی حاڵەتێکی تووشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوونی راگەیاند

featured
0
Paylaş

Bu Yazıyı Paylaş

veya linki kopyala

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگەیاند، حاڵەتێکی تووشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە شاری دهۆک دەستنیشانکراوە کە پیاوێکی تەمەن ٤٧ ساڵە و خەڵکی پارێزگای نەینەوایە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، تووشبووەکە پیاوێکی دانیشتووی گوندی دووگرێیە لە ناحیەی سنونێی سەر بە قەزای شنگال لە پارێزگای نەینەوا. ناوبراو دوای ئەوەی چەندینجار سەردانی نەخۆشخانەکانی کردووە، دواتر رووی لە شاری دهۆک کردووە و لەوێ لەلایەن تەندروستیی دهۆکەوە پشکنینی بۆ کراوە و تووشبوونی بە نەخۆشییەکە پشتڕاستکراوەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو پیاوە پیشەی شوانە و بەرکەوتەی لەگەڵ ئاژەڵی تووشبوو هەبووە. ئێستا تووشبووەکە لەژێر چاودێرییەکی تووندی پزیشکیدایە و چارەسەر وەردەگرێت، بەڵام باری تەندروستیی بە “ناجێگیر” وەسف کراوە.

هەروەها وەزارەتەکە داوا لە هاووڵاتییان دەکات پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و لە کاتی هەستکردن بە هەر نیشانەیەکی ناتەندروست یان بوونی گومان لەسەر ئاژەڵەکانیان، بە زووترین کات تیمەکانی ڤێتێرنەری و نەخۆشخانەکان ئاگاداربکەنەوە.

هاوکات وەزارەتەکە دەڵێت، تاوەکو ئێستا ئەمە یەکەمین حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تای خوێنبەربوونە کە لەمساڵدا لە هەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێت. پێشتر تەنیا یەک حاڵەت لە ناوەڕاستی عێراقەوە رووی لە شاری سلێمانی کردبوو بۆ چارەسەر، کە دواتر بە تەواوی چاکبووەوە و نەخۆشخانەی جێهێشت.

وەزارەتی تەندروستی حاڵەتێکی تووشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوونی راگەیاند
دەتوانیت بە تەواوی بەخۆڕایی بەشداری لە نامیلکەی هەواڵەکانمان بکەیت ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین هەواڵەکان – ئێستا خۆت لە نامیلکەی ئیمەیڵی بێبەرامبەرمان تۆمار بکە.

لێدوانەکان داخراون.

فۆلۆمان بکەن
Uygulamayı Yükle

Uygulamamızı yükleyerek içeriklerimize daha hızlı ve kolay erişim sağlayabilirsiniz.