1. Haberler
  2. ڕۆژەڤ
  3. ئومێد خۆشناو بەشداری لە ساڵیادی دامەزراندنی بەرەی تورکمانی دەکات

ئومێد خۆشناو بەشداری لە ساڵیادی دامەزراندنی بەرەی تورکمانی دەکات

featured
0
Paylaş

Bu Yazıyı Paylaş

veya linki kopyala

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٣ـی نیسانی ٢٠٢٦، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر(ئەربیل) بە یاوەری هێمن قادر، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی و خەسرۆ غازی، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆ و ڕێکان زەکی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان، بە مەبەستی پیرۆزبایی و بەشداری لە یادی ( ٣١ ) ساڵەی دامەزراندنی بەرەی تورکمانی عێراقی، سەردانی بارەگای ئەو حزبەی لە شاری هەولێر(ئەربیل) کرد و لە لایەن ئایدن مەعروف، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی هەولێری بەرەی تورکمانی، پێشوازی لێکرا.

لە دیدارێکدا، پارێزگاری هەولێر٠ئەربیل) وێڕای گەیاندنی پیرۆزبایی، جەختی لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان و هەماهەنگی نێوان لایەنەکان کردەوە و تیشکی خستە سەر پرسی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و ڕایگەیاند: “پتەوکردنی برایەتی و پێکەوەژیانی مێژوویی نێوان گەلی کورد و گەلی تورکمان و تەواوی پێکهاتەکان، بووەتە بەشێکی گرنگ و دانەبڕاو لە شوناسی هەرێمی کوردستان و هەولێری پایتەخت.”

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەو مۆدێلە سەرکەوتووەی پێکەوەژیان کە لە هەولێر(ئەربیل) بوونی هەیە، بووەتە جێگای سەرنج و بایەخی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وەک نموونەیەکی درەوشاوە لە ناوچەکەدا دەبینرێت.

لە بەرامبەردا، ئایدن مەعروف، وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانینی خۆی و حزبەکەی بۆ سەردانەکەی پارێزگاری هەولێر(ئەربیل)، جەختی لەسەر ڕۆڵی گرنگیی دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی كوردستان-عێراق کردەوە لە پاراستنی مافی پێکهاتەکان و ئاماژەی بەوەشکرد کە تورکمان وەک پێکهاتەیەک، هەمیشە پاڵپشتی لە سەقامگیری و گەشەسەندنی هەولێری پایتەختی ئاشتی و پێکەوەژیان بۆ هەمووان دەکەن و کاردەکەن بۆ قووڵکردنەوەی زیاتری گیانی تەبایی و پێکەوەژیان لە نێوان هەموو نەتەوە و ئایینە جیاوازەکاندا.

ئومێد خۆشناو بەشداری لە ساڵیادی دامەزراندنی بەرەی تورکمانی دەکات
دەتوانیت بە تەواوی بەخۆڕایی بەشداری لە نامیلکەی هەواڵەکانمان بکەیت ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین هەواڵەکان – ئێستا خۆت لە نامیلکەی ئیمەیڵی بێبەرامبەرمان تۆمار بکە.

لێدوانەکان داخراون.

فۆلۆمان بکەن
Uygulamayı Yükle

Uygulamamızı yükleyerek içeriklerimize daha hızlı ve kolay erişim sağlayabilirsiniz.