نێچیرڤان بارزانی و عەباس عه‌راقچی په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنييان ئه‌نجام دا و ده‌رباره‌ى بەهێزکردنی هەماهەنگی بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوور و چەند پرسێکی تر گفتۆگۆیان کرد.
ڕۆژی هەینی، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٦، سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق و عەباس عه‌راقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنييان ئه‌نجام دا.
ئاماژە بەوەشکرا، تيايدا پەرەپێدانی په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان-عێراقيان له‌گه‌ڵ ئێران بەتایبەتى لە بواری ئاڵوگۆڕی ئابووری و بازرگانیدا تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى بەهێزکردنی هەماهەنگی بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوور، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هەروەها له تەوەرێکی ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كه‌دا، باسيان له دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە كرد و جه‌ختيان له گرنگیی هەوڵی وڵاتانی ناوچەکە کرده‌وه بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.






















لێدوانەکان داخراون.