1. Haberler
  2. ڕۆژەڤ
  3. مەسرور بارزانی: هێرشە درۆنییەکەی سنووری هەولێر (ئەربیل) تاوانی جەنگە

مەسرور بارزانی: هێرشە درۆنییەکەی سنووری هەولێر (ئەربیل) تاوانی جەنگە

مەسرور بارزانی
مەسرور بارزانی
0
Paylaş

Bu Yazıyı Paylaş

veya linki kopyala

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق دەڵێت، هێرشە درۆنییەکەی سەر ماڵی پێشمەرگەیەک لە سنووری هەولێر (ئەربیل) تاوانی جەنگە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٧ـی نیسانی ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، لە پەیامێکدا رایگەیاند، “زۆر خەمبار و دڵگرانم بە بیستنی هەواڵی هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی پێشمەرگەیەک لە سنووری هەولێر کە بووە هۆی شەهیدبوونی خۆی و  خێزانەکەی”.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بە توندی هێرشە درۆنییەکەی سەر ماڵی ئەو پێشمەرگەیە، سەرکۆنە و شەرمەزار دەکات و دەڵێت “تاوانێکی قێزەوەنە”.

سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردووەتەوە، “بە ئامانجگرتنی خەڵکی سیڤیل و ماڵی هاووڵاتییان، تاوانی جەنگە و داوای خەڵکی بێ تاوانی کوردستان، دەگەیێنینە هەموو جیهان بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەو ستەمکاریەی بەرامبەریان دەکرێت دابندرێت و چیتر بە بیانووی بێ پاساو، پەلاماری خەڵکی کوردستان نەدرێت”.

مەسرور بارزانی: هێرشە درۆنییەکەی سنووری هەولێر (ئەربیل) تاوانی جەنگە
دەتوانیت بە تەواوی بەخۆڕایی بەشداری لە نامیلکەی هەواڵەکانمان بکەیت ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین هەواڵەکان – ئێستا خۆت لە نامیلکەی ئیمەیڵی بێبەرامبەرمان تۆمار بکە.

لێدوانەکان داخراون.

فۆلۆمان بکەن
Uygulamayı Yükle

Uygulamamızı yükleyerek içeriklerimize daha hızlı ve kolay erişim sağlayabilirsiniz.