1. Haberler
  2. عێراق
  3. مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکات

مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکات

featured
0
Paylaş

Bu Yazıyı Paylaş

veya linki kopyala


مەسعود بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق، پرسی خێراکردنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت و یەکخستنی هەوڵی هێزە نیشتمانییەکانیان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان تاوتوێ کرد.


ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٨ـی نیسانی ٢٠٢٦، نووسینگەی ڕاگەیاندنی عەلی فالح زەیدی، بەربژێری راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی عێراق بە تەلەفۆن قسەیان کرد، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندی و هاوئاهەنگی لەنێوان سەرجەم هێزە نیشتمانییەکان کرایەوە، ئەوەش بە مەبەستی خێراکردن لە رێکارەکانی پێکهێنانی حکوومەت.

  نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو ئاماژە بەوە دەدات، مەسعود بارزانی و عەلی زەیدی هاوڕابوون کە خێراکردنی ئەم پڕۆسەیە، دەبێتە هۆکارێکی سەرەکی بۆ هێنانەدیی تەواوی ئاوات و داواکارییەکانی هاووڵاتییان.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، مەسعود بارزانی و عەلی زەیدی جەختیان لەوە کردووەتەوە کە پێویستە حکوومەتی داهاتوو نوێنەرایەتیی هەمووان بکات و کار بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی پێویست بۆ هەموو ناوچەکانی وڵات بکات.


مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکات
دەتوانیت بە تەواوی بەخۆڕایی بەشداری لە نامیلکەی هەواڵەکانمان بکەیت ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین هەواڵەکان – ئێستا خۆت لە نامیلکەی ئیمەیڵی بێبەرامبەرمان تۆمار بکە.

لێدوانەکان داخراون.

فۆلۆمان بکەن
Uygulamayı Yükle

Uygulamamızı yükleyerek içeriklerimize daha hızlı ve kolay erişim sağlayabilirsiniz.