ئایدن مەعروف، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراقی و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی ٣١هەمین ساڵیادی دامەزراندنی بەرەی تورکمانی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکەی وەزیری هەرێم بەمشێوەیە: “بەڕێز محمد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی، به‌ڕێزان ئه‌ندامانى مه‌کته‌بی سیاسی، بە بۆنه‌ى ۳۱هەمین ساڵیادی دامه‌زراندنى بەرەی تورکمانی عێراقیەوە لە ناخی دڵەوە گەرمترین پیرۆزبایى له به‌ڕێزتان و ئەندامانی مه‌کته‌بی سیاسی و له‌و ڕێگه‌یشه‌وه له ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانتان دەکەین.
هەروەها دەڵێت: “هیوادارین ٢٤ـی نیسان ساڵڕۆژى دامه‌زراندنى بەرەی تورکمانی عێراقی ببێته هانده‌رێک بۆ به‌هێزبوونى گیانی یەکتر قەبوڵکردن و و پێکەوە ژیانی ئاشییانەو خزمه‌تى زیاترى گشت پێکھاتەکان”.
ئایدن مەعروف- وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان
٢٤ـی نیسانی ٢٠٢٦






















لێدوانەکان داخراون.