1. Haberler
  2. هەمەجۆر
  3. بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق زیانلێکەوتووانی هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێم قەرەبوو دەکرێنەوە

بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق زیانلێکەوتووانی هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێم قەرەبوو دەکرێنەوە

featured
0
Paylaş

Bu Yazıyı Paylaş

veya linki kopyala

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، بڕیاریدا قەرەبووی زیانلێکەوتووانی هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان-عێراق بکاتەوە و هەروەها دەسەڵاتی تەواوی بە کۆمپانیا سۆمۆ دا بۆ ئەوەی میکانیزمە نوێیەکانی بەبازاڕکردن بەکاربهێنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٨ـی نیسانی ٢٠٢٦، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سودانی، حەڤدەیەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا. کۆبوونەوەکە چەند بڕیارێکی لەخۆ گرتبوو کە گرنگترینیان، قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان بوو.
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە تەرخانکردنی بڕە پارەیەک وەک شایستەی دارایی بۆ خێزانی ئەو کەسانەی لە هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییەی سەر هەرێمی کوردستان-عێراق شەهیدبوون.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، بەهۆی دۆخی نائاسایی ناوچەکە و ئاستەنگەکانی بەردەم کەشتییە نەوتهەڵگرەکان، ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتی تەواوی بە کۆمپانیای سۆمۆ (SOMO) دا بۆ ئەوەی میکانیزمە نوێیەکانی بەبازاڕکردن بەکاربهێنێت و لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی ئامادەیی کڕینی نەوتیان هەیە وتوێژ بکات، ئەمەش بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەی نەوتی خاو.

هاوکات بە گوێرە ئامارەکانی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی بڵاویکردووەتەوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرانبەر بە ئێران، کە لە ٢٨ـی شوباتی ئەمساڵەوە دەستیپێکرد، چەندین جار بە درۆن و مووشەک، بە بیانووی جیاواز و بێ بنەما هێرش کراوەتە سەر هەرێم و لە هێرشەکاندا شوێنی مەدەنی، سەر و ماڵی هاووڵاتییان و کەرتی تایبەت کراونەتە ئامانج.

بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق زیانلێکەوتووانی هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێم قەرەبوو دەکرێنەوە
دەتوانیت بە تەواوی بەخۆڕایی بەشداری لە نامیلکەی هەواڵەکانمان بکەیت ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین هەواڵەکان – ئێستا خۆت لە نامیلکەی ئیمەیڵی بێبەرامبەرمان تۆمار بکە.

لێدوانەکان داخراون.

فۆلۆمان بکەن
Uygulamayı Yükle

Uygulamamızı yükleyerek içeriklerimize daha hızlı ve kolay erişim sağlayabilirsiniz.