1. Haberler
  2. هەمەجۆر
  3. وەزیری دەرەوەی ئێران لە پاکستان لەگەڵ عاسم مونیر کۆبووەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پاکستان لەگەڵ عاسم مونیر کۆبووەوە

featured
0
Paylaş

Bu Yazıyı Paylaş

veya linki kopyala

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ پاکستان، لە شاری ئیسلامئاباد لەگەڵ عاسم مونیر، سوپاسالاری ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دواپێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە و جیهان تاوتوێ کران، هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی هەماهەنگیی زیاتری نێوان تاران و ئیسلامئاباد کردەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان و بەرەنگاربوونەوەی تێرۆر و گروپە چەکدارەکان کرا، کە هەڕەشە لە سەقامگیریی هەردوو وڵات دەکەن.

عێراقچی ئاماژەی بەوە کرد کە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، لە کارە لەپێشینەکانی سیاسەتی دەرەوەی
وڵاتەکەیدایە، سوپاسالاری پاکستانیش لای خۆیەوە ئامادەیی وڵاتەکەی نیشان دا بۆ پەرەپێدانی هاوکارییە سەربازی و ئەمنییەکان لە پێناو بەرژەوەندیی هاوبەشدا.

ئەم دیدارە لە کاتێکدایە، کە لە ماوەی ڕابردوودا ناوچە سنوورییەکانی نێوان ئێران و پاکستان چەندین جار ئاڵۆزی و گرژییان بەخۆوە بینیوە. تاران و ئیسلامئاباد لە هەوڵێکی بەردەوامدان بۆ ئەوەی لە ڕێگەی دیپلۆماسی و دیالۆگی سەربازییەوە، ڕێگری لە هەر جۆرە تێکچوونێکی دۆخی ئەمنی بکەن و ئاستی ئاڵوگۆڕە بازرگانی و سیاسییەکانیان بۆ ئاستێکی بەرزتر بەرز بکەنەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پاکستان لەگەڵ عاسم مونیر کۆبووەوە
دەتوانیت بە تەواوی بەخۆڕایی بەشداری لە نامیلکەی هەواڵەکانمان بکەیت ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین هەواڵەکان – ئێستا خۆت لە نامیلکەی ئیمەیڵی بێبەرامبەرمان تۆمار بکە.

لێدوانەکان داخراون.

فۆلۆمان بکەن
Uygulamayı Yükle

Uygulamamızı yükleyerek içeriklerimize daha hızlı ve kolay erişim sağlayabilirsiniz.