1. Haberler
  2. هەمەجۆر
  3. وەزیری پەروەردە: بۆ ساڵی داهاتوو جلوبەرگی قوتابخانەکان یەکدەخرێت

وەزیری پەروەردە: بۆ ساڵی داهاتوو جلوبەرگی قوتابخانەکان یەکدەخرێت

featured
0
Paylaş

Bu Yazıyı Paylaş

veya linki kopyala

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٣ـی نیسانی ٢٠٢٦، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، بڕیاری یەکخستنی جلوبەرگی ناوەندەکانی خوێندنی ڕاگەیاند و جەختی کردەوە کە دایکوباوکان ئازادن لەوەی جلوبەرگی منداڵەکانیان لە هەر شوێنێک بکڕن کە بۆیان گونجاو بێت.

بەپێی بڕیارە نوێیەکە، جلوبەرگی قوتابخانە حکوومی، نێودەوڵەتی، نموونەیی و کۆمەڵگە پەروەردەییەکان هاوشێوە دەبن و هیچ ناوەندێکی خوێندن مافی ئەوەی نییە گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا یان دوکاندارێک بکات بۆ ئەوەی بە زۆر جلوبەرگ بەسەر قوتابیاندا بفرۆشێتەوە.

ڕەنگی جلوبەرگەکان بەپێی قۆناغەکان بەم شێوەیە دەبێت:

  – باخچەی ساوایان: تیشێرتی نارنجی و پانتۆڵی نیلی.

  – قۆناغی ١ تا ٦ ی بنەڕەتی: تیشێرتی مارۆنی لەگەڵ پانتۆڵ یان تەنورەی نیلی.

  – قۆناغی ٧ تا ٩ ی بنەڕەتی: تیشێرتی نیلی و پانتۆڵ یان تەنورەی ڕساسی.

  – قۆناغی ١٠ تا ١٢ ی ئامادەیی: تیشێرتی ڕساسی و پانتۆڵ یان تەنورەی ڕەش.

لەبارەی کوالێتی و جۆری قوماشەکەوە، وەزارەتی پەروەردە مەرجی داناوە، بۆ تیشێرت و بلوز دەبێت ڕێژەی کەتان لە ٧٠٪ کەمتر نەبێت و کێشەکەی ٢١٠ گرام بێت بۆ هەر مەتر مورەبەعێک. بۆ پانتۆڵ و تەنورەش دەبێت ٥٠٪ کەتان و ٤٧٪ پۆلیستەر بێت و کێشەکەی ٢٧٠ گرام بێت.

هاوکات ئاماژە بەوە دراوە کە پۆشینی قەمسەڵە و جلوبەرگی وەرزشی ئازادە، بەو مەرجەی ڕەنگەکانیان لەگەڵ ڕەنگی جلوبەرگی قوتابخانەکاندا بگونجێت. وەزارەتی پەروەردە ڕاشیگەیاند، کەتەلۆگی تایبەت بە شێواز و کوالێتی جلوبەرگەکان ئامادەکراوە و بازرگانان دەتوانن بەخۆڕایی لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان وەریگرن، تاوەکو بەپێی ئەو ستانداردانە جلوبەرگ بخەنە بازاڕەوە و ڕێگری لە بارگرانی دارایی بۆ سەر شانی هاووڵاتییان بکرێت

وەزیری پەروەردە: بۆ ساڵی داهاتوو جلوبەرگی قوتابخانەکان یەکدەخرێت
دەتوانیت بە تەواوی بەخۆڕایی بەشداری لە نامیلکەی هەواڵەکانمان بکەیت ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین هەواڵەکان – ئێستا خۆت لە نامیلکەی ئیمەیڵی بێبەرامبەرمان تۆمار بکە.

لێدوانەکان داخراون.

فۆلۆمان بکەن
Uygulamayı Yükle

Uygulamamızı yükleyerek içeriklerimize daha hızlı ve kolay erişim sağlayabilirsiniz.