1. Haberler
  2. عێراق
  3. نێچیرڤان بارزانی و ئانڵ بۆرا ئینان کۆبوونەوە

نێچیرڤان بارزانی و ئانڵ بۆرا ئینان کۆبوونەوە

featured
0
Paylaş

Bu Yazıyı Paylaş

veya linki kopyala

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق، پێشوازیی لە ئانڵ بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارێكدا، پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دۆخی سیاسیی عێراق و پەرەپێدانی هاوکاریی دوو لایەنە، بەتایبەت لە بوارى ئابووری و بازرگانیدا، تاوتوێ کرا.

له‌مباره‌يه‌وه‌ جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگی لە پێناو پاراستنی ئارامى و سەقامگیری کرایه‌وه‌.

هه‌ردوولا دەربارەی دۆخی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ تێپەڕاندن و چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆیییەکان، بیروڕایان گۆڕییەوە، هەروەها دیالۆگ و لێکگەیشتنى هەولێر(ئەربیل) ـ بەغداديان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، به‌ پێويست زانى.

پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ تورکیا، دوایين پێشهاتە هەرێمییەکان و دۆخی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

تيايدا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی چارەسەرکردنی ئاشتیانەی کێشە و ناکۆکییەکان و پاراستنی ئارامی و سەقامگیرى.

هه‌ر له‌ ديداره‌كه‌دا، ئەرمان تۆپچو، كونسوڵى گشتيى توركیا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ بوو.

نێچیرڤان بارزانی و ئانڵ بۆرا ئینان کۆبوونەوە
دەتوانیت بە تەواوی بەخۆڕایی بەشداری لە نامیلکەی هەواڵەکانمان بکەیت ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین هەواڵەکان – ئێستا خۆت لە نامیلکەی ئیمەیڵی بێبەرامبەرمان تۆمار بکە.

لێدوانەکان داخراون.

فۆلۆمان بکەن
Uygulamayı Yükle

Uygulamamızı yükleyerek içeriklerimize daha hızlı ve kolay erişim sağlayabilirsiniz.