1. Haberler
  2. عێراق
  3. مەسرور بارزانی و ئانڵ بۆرا ئینان جەخت لە پەرەپێدانی کەرتی وزە دەکەنەوە

مەسرور بارزانی و ئانڵ بۆرا ئینان جەخت لە پەرەپێدانی کەرتی وزە دەکەنەوە

featured
0
Paylaş

Bu Yazıyı Paylaş

veya linki kopyala

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کۆبووەوە؛ لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و عێراق لەرێگەی بەندەری جەیهان کرایەوە و هەردوولا خواستی خۆیان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان نیشان دا.

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە‌، ٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦، نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگەیاند، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە ‌ئانڵ بۆرا ئينان، باڵيۆزى توركيا له‌ عێراق کرد.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەدا کە ئەرمان تۆپچو، کونسولی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان-عێراق ئامادەی بوو، هەردوولا جەختییان لە گرنگیی پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا کردەوە، بە تایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا. لەمبارەیەوە، ئاماژە بە سەردانی گرنگ و سەرکەوتووی مانگی رابردووی سەرۆکی حکوومەت بۆ تورکیا و دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا و بەرپرسە باڵاکانی دیکەی ئەو وڵاتە درا.

هەروەها بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکاری و پەرەسەندبەکانی دۆخی گشتیی عێراق و پێویستیی پشتیوانیکردنی حکوومەتی نوێی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە جۆراوجۆرەکان ئاڵوگۆڕ کرا.

هاوکات لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، باس لە گرنگیی پەرەپێدانی کەرتی وزە لە عێراق و بەردەوامبوونی هەناردەکردنی نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا و کارکردن بۆ پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی نەوت و زیادکردنی داهاتی گشتی و باشترکردنی دۆخی دارایی عێراق کرا.

مەسرور بارزانی و ئانڵ بۆرا ئینان جەخت لە پەرەپێدانی کەرتی وزە دەکەنەوە
دەتوانیت بە تەواوی بەخۆڕایی بەشداری لە نامیلکەی هەواڵەکانمان بکەیت ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین هەواڵەکان – ئێستا خۆت لە نامیلکەی ئیمەیڵی بێبەرامبەرمان تۆمار بکە.

لێدوانەکان داخراون.

فۆلۆمان بکەن
Uygulamayı Yükle

Uygulamamızı yükleyerek içeriklerimize daha hızlı ve kolay erişim sağlayabilirsiniz.