1. Haberler
  2. تورکمانئێلی
  3. لە چوار پارێزگا هۆبەی ڕۆشنبیری تورکمانی دادەمەزرێت

لە چوار پارێزگا هۆبەی ڕۆشنبیری تورکمانی دادەمەزرێت

وەزارەتی ڕۆشنبیری عێراق
وەزارەتی ڕۆشنبیری عێراق
0
Paylaş

ئەم نووسینە بڵاوبکەرەوە

یاخود بەستەرەکە کۆپی بکە

وەزارەتی ڕۆشنبیری، گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق، چوار هۆبەی نوێی بۆ ڕۆشنبیریی تورکمانی لە چوار پارێزگا دامەزراند.

وەزارەتی ناوبراو، بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە گەشەپێدانی پێکهاتەی کارگێڕی بەشی ڕۆشنبیریی تورکمانی دەرکرد و چوار هۆبەی نوێی لە چەند پارێزگایەک هێنایە کایەوە.

بەپێی فەرمانێکی وەزاری کە واژۆی سروە عەبدولواحید قادر، وەزیری ڕۆشنبیری بە وەکالەتی لەسەرە و لە ڕێکەوتی ٧ی تەممووزی ٢٠٢٦ دەرچووە، ئاماژە بەوە کراوە کە بەپێی ئەو دەسەڵاتانەی بەپێی یاسای ژمارە ١٢ی ساڵی ٢٠٠١ بە وەزارەت بەخشراوە و لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا، بڕیاری دامەزراندنی چوار هۆبەی نوێ لە چوارچێوەی بەشی ڕۆشنبیریی تورکمانی دراوە.

هۆبە نوێیەکان لەسەر ئاستی چوار پارێزگای گرنگ دابەشکراون کە بریتین لە: کەرکوک، سەڵاحەددین، دیالە، و نەینەوا.

لە کۆتایی فەرمانەکەدا جەخت کراوەتەوە کە ئەم بڕیارە لە ساتەوەختی دەرچوونییەوە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ گرنگیدانی زیاتر بە چالاکی و فرەیی ڕۆشنبیری لەو ناوچانەدا دەبینرێت.

لە چوار پارێزگا هۆبەی ڕۆشنبیری تورکمانی دادەمەزرێت
0
دەتوانیت بە تەواوی بەخۆڕایی بەشداری لە نامیلکەی هەواڵەکانمان بکەیت ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین هەواڵەکان – ئێستا خۆت لە نامیلکەی ئیمەیڵی بێبەرامبەرمان تۆمار بکە.

لێدوانەکان داخراون.

فۆلۆمان بکەن
Uygulamayı Yükle

Uygulamamızı yükleyerek içeriklerimize daha hızlı ve kolay erişim sağlayabilirsiniz.