1. Haberler
  2. جیهان
  3. ترەمپ: کەس ناتوانێ بە من بڵێت چی بە کێ بفرۆشم

ترەمپ: کەس ناتوانێ بە من بڵێت چی بە کێ بفرۆشم

دۆناڵد ترەمپ
0
Paylaş

ئەم نووسینە بڵاوبکەرەوە

یاخود بەستەرەکە کۆپی بکە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، “کەس ناتوانێ بە من بڵێت چی بە کێ بفرۆشم. تورکیا هاوپەیمانێکی گەورەمانە”.

دۆناڵد ترەمپ بەر لە سەردانەکەی بۆ ویلایەتی میشیگان، لە بەردەم فڕۆکەکەی وەڵامی ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.

ترەمپ وەڵامی ڕۆژنامەنووسێک لەبارەی دژایەتی ناتانیاهو بۆ فڕۆشتنی فڕۆکەی جەنگی F-35 بە تورکیا دایەوە.

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، “تورکیا بۆ من هاوپەیمانێکی گرنگە. ئەو (ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا) دۆستی منە. کەس ناتوانێ بە من بڵێت چی بە کێ بفرۆشم. تورکیا هاوپەیمانێکی گەورەمانە”.

دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەشدا کە ناکۆکییەکانی تورکیا و ئیسرائیل بۆ هەموو کەس ئاشکرایە، وتیشی، “تورکیا وڵاتێکی گرنگ و زۆر بەهێزە، ئەوان سوپایەکی گرنگیان هەیە، زۆر گەورە و زۆر بەهێز. ئەوانە کەلوپەلی زۆر گرنگیان هەیە”.

ترەمپ: کەس ناتوانێ بە من بڵێت چی بە کێ بفرۆشم
0
دەتوانیت بە تەواوی بەخۆڕایی بەشداری لە نامیلکەی هەواڵەکانمان بکەیت ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین هەواڵەکان – ئێستا خۆت لە نامیلکەی ئیمەیڵی بێبەرامبەرمان تۆمار بکە.

لێدوانەکان داخراون.

فۆلۆمان بکەن
Uygulamayı Yükle

Uygulamamızı yükleyerek içeriklerimize daha hızlı ve kolay erişim sağlayabilirsiniz.