بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر (ئەربیل) ڕایگەیاند، بەهۆی کاری نۆژەنکردنەوە شەقامێک دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، “ئاگاداری شوفێرانی بەڕێز دەکەینەوە ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٧/٢٧ کاتژمێر (٥:٠٠) ئێوارە بە هۆی نۆژەنکردنەوەی ترافیک لایتی فڕۆکەخانە ئەو ئاراستەیەی شەقامی ٤٠ مەتری بەرەو ترافیک لایتی فڕۆکەخانە دێت دادەخرێت بۆ ماوەی دوو کاتژمێر دوای تەواوبونی کارەکە شەقامەکە ئاسایی دەبێتەوە”.
ئەوەش هاتووە، “پاشان لەشەقامی ١٠٠ مەتری ئەو ئاراستەیەی لە ترافیکی جەوازات بەرەو ترافیک لایتی فرۆکە خانە دێت ئەویش بۆماوەی دوو کاتژمێر دادەخرێت پاش تەواو بوونی کاری نۆژەن کردنەوەکە شەقامەکە ئاسایی دەبێتەوە”.























لێدوانەکان داخراون.