سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، “ڕێگە نادەین عێراق ببێتە سەرچاوەی دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتان”.
سەباح نوعمان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، عەلی زەیدی. سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، لایەنە پەیوەندیدارە ئەمنییەکانی ڕاسپارد لێکۆڵینەوە لەو ھێرشانەدا بکەن کە لەسەر بنەمای ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی بەرگریی سعوودیە لە ڕێگای دڕۆنێکەوە لە خاکی عێراقەوە کراوەتە سەر سعوودیە.
سەباح نوعمان ڕاشیگەیاندووە، حکوومەتی عێراق پابەندە بە دەستوور و بنەمای دراوسێیەتی باش و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ڕێگە نادەن خاکی عێراق ببێتە سەرچاوەی دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتان.
ئەوەشی دووپات کردووەتەوە، بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، ڕێوشوێنی یاسایی و ئەمنی توند بەرامبەر ئەو کەسانە دەگرێتەبەر کە لە ئەنجامدانی ئەو ھێرشە، تێوەگلاون.
سەباح نوعمان باسی لەوەش کردووە، حکوومەتی عێراق جەخت لە پەیوەندی برایانە لەگەڵ سعوودیە دەکاتەوە و ڕێگاش بە ھیچ لایەنێک نادات كە زیان بە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات بگەیەنێت و ڕاشیگەیاندووە کە بەردەوام دەبن لە ھەوڵەکانیان بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق.






















لێدوانەکان داخراون.