1. Haberler
  2. ڕۆژەڤ
  3. چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

featured
0
Paylaş

ئەم نووسینە بڵاوبکەرەوە

یاخود بەستەرەکە کۆپی بکە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان-عێراق چەند بڕیارێکی لەبارەی دۆخ و نرخی بەنزینەوە دەرکرد.

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتە بڵاوکرایەوە کە تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ ڕێکەوتی  ٢٨/٧/٢٠٢٦، وەزیری سامانە سروشتییەکان  سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی نەوت و کانزاکانی وەزارەتی کرد بۆ دابینکردنی بەنزین و پێداچوونەوە بەنرخەکان و چارەسەرکردنی کێشەی کەمی بەنزین و ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:

١-وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەموو هەوڵێک دەدات بەمەبەستی زیادکردنی پشکی حکومەتی هەرێم لە نەوتی خاو لە لایەن حکومەتی فیدراڵەوە، کە لە ئێستادا تەنها رۆژانە (٥٠) پەنجا هەزار بەرمیل کە دەکاتە (٣٩،٤٦٪)ی پشکی هەرێم لە ڕێژەی شایستەی راستەقینەی هەرێم کە دەبێتە (١٢،٦٧٪) و یەکسانە بە رۆژانە (١٢٦،٧٠٠) سەد و بیست و شەش هەزار و حەفت سەد بەرمیل.

٢-زیادکردنی بڕی بەنزینی جۆری نۆرماڵی پاڵپشتیکراوی حکومی ٧٥٠ دیناری بۆ هەر لیترێک بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.

٣-چاودێریکردنی بەنزینی بازرگانی ڕۆژانە بۆ جۆرەکانی (نۆرماڵ، موحەسەن، سوپەر) لە ڕووی کوالێتی و گونجانی لەگەڵ واقعی ڕۆژانەی بازاڕی ئێستای هەرێمی کوردستان.

٤-زیادکردنی کاری لێژنەکانی چاودێری و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ پاراستنی کوالێتی جۆرەکانی بەنزین.

٥-پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەک بۆ هاوردەکردنی بەنزین و مەوادی کیمیاوی بە مەرج و ڕێنماییەکانی وەزارتی سامانە سروشتییەکان.

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە
0
دەتوانیت بە تەواوی بەخۆڕایی بەشداری لە نامیلکەی هەواڵەکانمان بکەیت ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین هەواڵەکان – ئێستا خۆت لە نامیلکەی ئیمەیڵی بێبەرامبەرمان تۆمار بکە.

لێدوانەکان داخراون.

فۆلۆمان بکەن
Uygulamayı Yükle

Uygulamamızı yükleyerek içeriklerimize daha hızlı ve kolay erişim sağlayabilirsiniz.