1. Haberler
  2. ڕۆژەڤ
  3. چەند بڕیارێک لە حکومەتی هەرێمەوە لەبارەی بەنزین

چەند بڕیارێک لە حکومەتی هەرێمەوە لەبارەی بەنزین

کۆبوونەوەکە
کۆبوونەوەکە
0
Paylaş

ئەم نووسینە بڵاوبکەرەوە

یاخود بەستەرەکە کۆپی بکە

حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی بەنزین و سووتەمەنی کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی دا.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ـی تەمموزی ٢٠٢٦ نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی سەرۆکوەزیرانی ھەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی بەنزین و سووتەمەنی کردووە.

بەپێی راگەیاندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، مەسرور بارزانی، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی ھەرێمی ڕاسپاردووە کە لە زووترین کاتدا، چارەسەری قەیرانی بەنزین بکەن بە جۆرێک کە بەرژەوەندیی ھاووڵاتییانی ھەرێم لەبەرچاو بگیرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە. چەند بڕیارێک دراون بۆ چارەسەری کێشەکان کە بەم شێوەیەن:

یەکەم: نرخی بەنزینی نۆرماڵی پاڵپشتیکراو لەلایەن حکومەتەوە، بە هەمان نرخی ئێستا بەردەوام دەبێت و لەسەر ئەو بەنزینخانانە دابەش بکرێت کە پابەندن بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی نرخ و جۆریی بەنزین.

دووەم: پێداچوونەوە بە نرخی بەنزینی جۆری (سوپەر و موحەسەن) بکرێت كه گونجاو بێت لەگەڵ بازاڕی هەرێم و رێگریش بکرێت له قازانجى ناڕەوا.هەروەها ئاسانکاریش بکرێت بۆ هێنانی ئەو ماددە کیمیاییانەی کە بۆ دروستکردنی ئەو دوو جۆرە بەنزینە بەکار دەهێنرێن.

سێیەم: داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەین کە رێژەی پێویستی نەوتی خاو بۆ هەرێمی کوردستان کە ئێستا ٥٠ هەزار بەرمیلە، زیاد بکات بۆ  ١٢٦.٧ هەزار بەرمیل بە پێی رێژەی ٪١٢.٦٧ـی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان کە ئێستا لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە دیاریکراوە.

چوارەم: رێگری لە قۆرخکاریی لە بواری سووتەمەنی و بە تایبەتی بەنزین بکرێت.

چەند بڕیارێک لە حکومەتی هەرێمەوە لەبارەی بەنزین
0
دەتوانیت بە تەواوی بەخۆڕایی بەشداری لە نامیلکەی هەواڵەکانمان بکەیت ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین هەواڵەکان – ئێستا خۆت لە نامیلکەی ئیمەیڵی بێبەرامبەرمان تۆمار بکە.

لێدوانەکان داخراون.

فۆلۆمان بکەن
Uygulamayı Yükle

Uygulamamızı yükleyerek içeriklerimize daha hızlı ve kolay erişim sağlayabilirsiniz.