1. Haberler
  2. جیهان
  3. له‌باره‌ی فڕین به‌ ئاسمانی عێراق و ئێران هۆشداری ده‌درێت

له‌باره‌ی فڕین به‌ ئاسمانی عێراق و ئێران هۆشداری ده‌درێت

EASA
EASA
0
Paylaş

ئەم نووسینە بڵاوبکەرەوە

یاخود بەستەرەکە کۆپی بکە

ئاژانسی سەلامەتیی فڕینی سەر بە یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، “پێویستە کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی گەشتەکانیان بەسەر کایەی ئاسمانیی ئێران، عێراق و لوبناندا ئەنجام نەدەن”.

ئاژانسی سەلامەتیی فڕینی سەر بە یەکێتیی ئەوروپا ئەمڕۆ چوارشەممە له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا هۆشداریدا له‌ فڕین به‌ ئاسمانی ئێران، عێراق و لوبنان و هۆشداریه‌كه‌ی تاوه‌كو ٣١ـی ئابی ٢٠٢٦ درێژكرده‌وه‌.

ئەو هۆشدارییە دوای ئەوە دێت دوێنێ شەو ئەمریکا و ئێران کۆمەڵێک هێرشیان دژ بە یەکتر ئەنجامدا و یەکدیان بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبارکرد.

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە ڕایگەیاندبوو، وەک وەڵامدانەوەی “هێرشی ئێران بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکان”، دژ بە ئێران “زنجیرەیەک هێرشی بەهێز”یان دەست پێکردووە.

لە بەرامبەردا، سوپای پاسداران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئێران ئێرنا بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاند کە ٨٥ دامەزراوەی سەربازیی ئەمریکی لە بەحرەین و کوەیتی کردووەتە ئامانج و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی جۆری “ئێم کیو-٩”ی خستووەتە خوارەوە، وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئەمریکا.

له‌باره‌ی فڕین به‌ ئاسمانی عێراق و ئێران هۆشداری ده‌درێت
0
دەتوانیت بە تەواوی بەخۆڕایی بەشداری لە نامیلکەی هەواڵەکانمان بکەیت ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین هەواڵەکان – ئێستا خۆت لە نامیلکەی ئیمەیڵی بێبەرامبەرمان تۆمار بکە.

لێدوانەکان داخراون.

فۆلۆمان بکەن
Uygulamayı Yükle

Uygulamamızı yükleyerek içeriklerimize daha hızlı ve kolay erişim sağlayabilirsiniz.