1. Haberler
  2. ڕۆژەڤ
  3. عەلی زەیدی: عێراق نابێت ببێتە وڵاتێکی شکستخواردوو

عەلی زەیدی: عێراق نابێت ببێتە وڵاتێکی شکستخواردوو

عەلی زەیدی
0
Paylaş

ئەم نووسینە بڵاوبکەرەوە

یاخود بەستەرەکە کۆپی بکە

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتەکەی ڕێگە نادات عێراق ببێتە “وڵاتێکی شکستخواردوو” و بەردەوام دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.

زەیدی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری “زە ئەتڵانتیک” ئاماژەی بەوەدا، پێشنیاری بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کردووە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران نەکات، چونکە بە بڕوای ئەو عێراق دەبێت ببێتە خاڵی یەکگەیشتن، نەک مەیدانی ناکۆکیی نێوان واشنتن و تاران.

جەختیشی کردەوە، بوونی سەربازی ناتوانێت پەیوەندیی نێوان گەلان دروست بکات و هاوکاریی ئابووری باشترین ڕێگای بنیاتنانی پەیوەندییەکی بەهێزە.

زەیدی ئاشکرای کرد کە عێراق بەدوای هاوبەشییەکی وەبەرهێنانی لەگەڵ ئەمریکادایە کە بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ بەردەوام بێت، لە جیاتی پشتبەستن بە بوونی سەربازی.

سەرۆکوەزیرانی عێراق هەروەها وتی: “هیچ بژاردەیەک جگە لە ڕادەستکردنی چەک نییە”. جەختیشی کردەوە کە حکومەتەکەی بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی پرۆژەی چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.

ئەو ئاماژەی بەوەش کرد، شەڕی دوایی و داخستنی گەرووی هورمز زیانی گەورەیان بە ئابووریی عێراق گەیاندووە، بەڵام عێراق هێشتا دەرفەتێکی گرنگ و بەڵێندەرە بۆ وەبەرهێنان.

زەیدی لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەدا ڕایگەیاند، ئامادەیە هەموو لێکەوتە و بەرپرسیارێتییەکانی پرۆژەی چاکسازییەکەی لە ئەستۆ بگرێت.

عەلی زەیدی: عێراق نابێت ببێتە وڵاتێکی شکستخواردوو
0
دەتوانیت بە تەواوی بەخۆڕایی بەشداری لە نامیلکەی هەواڵەکانمان بکەیت ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین هەواڵەکان – ئێستا خۆت لە نامیلکەی ئیمەیڵی بێبەرامبەرمان تۆمار بکە.

لێدوانەکان داخراون.

فۆلۆمان بکەن
Uygulamayı Yükle

Uygulamamızı yükleyerek içeriklerimize daha hızlı ve kolay erişim sağlayabilirsiniz.