وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگەیاند، “لیستی مووچەی مانگی تەمووز و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا “.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ئاماژەی بەوە کردووە، “ئەمڕۆ چوارشەممە ( ٢٢ ی تەمووزی ٢٠٢٦) لیستی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حوزەیران لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا”.
ئەوەش هاتووە، “تێبیبی؛ لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی وەزیر ناوی ( ٩٨١ ) فەرمانبەری گرێبەست کە تەمەنیان لە ( ٦٠ ) ساڵە تێپەریبوو داخڵی لیستی مووچە کرانەوەو تا کۆتایی ساڵ بەردەوام دەبن لە خزمەتکردن”.






















لێدوانەکان داخراون.