1. Haberler
  2. عێراق
  3. عەلی زەیدی: لە دۆسیەی گەندەڵی جیاکاری ناکەین

عەلی زەیدی: لە دۆسیەی گەندەڵی جیاکاری ناکەین

عەلی زەیدی
عەلی زەیدی
0
Paylaş

ئەم نووسینە بڵاوبکەرەوە

یاخود بەستەرەکە کۆپی بکە

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، “حکومەت لە مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەکانی گەندەڵیدا بە هیچ شێوەیەک هەڵبژاردن یان جیاکاری نەکردووە”.

عەلی زەیدی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی “ئەلعەرەبییە”ی سعوودی سەبارەت بە ئەگەری کشانەوەی عێراق لە ڕێکخراوی ئۆپێک و دۆسیەی گەندەڵی ڕوونکردنەوەی دا.

سەرۆکوەزیرانی عێراق وتی، “عێراق یەکێکە لە وڵاتانی دامەرزێنەری ڕێکخراوی ئۆپێک، لە بەر ئەوە عێراق بەھیچ شێوەیەک لەو ڕێکخراوە ناکشێتەوە”.

عەلی زەیدی ئاماژەی بەوەشدا کە ھەوڵدەدەن لە چوارچێوەی ڕیکخراوی ئۆپێکدا، پشکی عێراق لە بەرھەمھێنانی یەکسان و دادپەروەر بێت.

ناوبراو لەبارەی دۆسیەی گەندەڵی ڕایگەیاند، “لە کاتی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەکانی گەندەڵیدا، بە هیچ شێوەیەک هەڵبژاردن و جیاکاری نەکردووە. ئەمە بابەتێکی تاوانییە و هیچ پەیوەندییەکی بە مەزهەب، نەتەوە یان هەر سەرپێچییەکی ترەوە نییە”.

لەبارەی کۆکردەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت وتی “گفتوگۆ لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان دەستی پێکراوە و چالاکییەکانیان لە قۆناغی داهاتوودا بۆ بوارە سیاسی و کۆمەڵایەتی دەگوێزرێتەوە”.

سەرۆکوەزیرانی عێراق راشیگەیاند، “بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانەی بە گەندەڵی تۆمەتبار کراون، هێشتا بەردەوامە، ئاساییە ئەو لایەنانەی لە هەنگاوە یاساییەکانی حکومەت زیانیان پێ گەیشتووە یان لەم ڕێکارانە نارازین، دژایەتی بنوێنن”.

ئەوەشی وت، “لە هەوڵەکانمان بۆ پاراستنی سامانی گشتی، هیچ هێڵی سوورێک نییە و بۆ هیچ کەسێک کە دەستی لە گەندەڵیدا هەبێت، هیچ جۆرە دەستنیشانکردن یان میهرەبانییەک نییە. ئەوانەی دەستیان لە گەندەڵیدا هەیە، هیچ هەڵبژاردەیەکیان نییە جگە لە گەڕاندنەوەی ئەو پارەیەی تاڵان کراوە، چونکە ئەو پارانە هی گەلی عێراقن. ئامانجی هاوبەشمان گەڕاندنەوەی پارەی گەل و پاراستنی مافەکانیانە “.

عەلی زەیدی: لە دۆسیەی گەندەڵی جیاکاری ناکەین
0
دەتوانیت بە تەواوی بەخۆڕایی بەشداری لە نامیلکەی هەواڵەکانمان بکەیت ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین هەواڵەکان – ئێستا خۆت لە نامیلکەی ئیمەیڵی بێبەرامبەرمان تۆمار بکە.

لێدوانەکان داخراون.

فۆلۆمان بکەن
Uygulamayı Yükle

Uygulamamızı yükleyerek içeriklerimize daha hızlı ve kolay erişim sağlayabilirsiniz.