ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاند، لە پەیوەندی بە کەیسی عەدنان ئەلجومەیلی، بریكاری دەستبەسەرکراوی وەزارەتی نەوت و ئەو کەسانەی پەیوەندییان بە کەیسەکەوە هەیە، ٢٧ ملیار دینار دەستی بەسەردا گیراوە.
زیا جەعفەر، دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای تاوانە قورسەکانی دژە گەندەڵی ناوەندی، لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریدا وتی، قازانجە داراییە بەدەستهاتووەکان لە زیانگەیاندن بە سامانی گشتی لەو پڕۆژانەی تۆمەتبار و پەیوەندیدارانی کەیسەکە بەڕێوەیان بردووە، بە وردی بەدواداچوونیان بۆ کراوە.
جەعفەر ئاشکرای کرد، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا کۆی ٢٧ ملیار دینار، کە لەلایەن ژمارەیەک کەسەوە شاردراوەتەوە، دەستی بەسەردا گیراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لێکۆڵینەوەکان بۆ ناسینەوە و دەستنیشانکردنی هەموو ئەو کەسانەی پەیوەندییان بە کەیسەکەوە هەیە، بەردەوامە.






















لێدوانەکان داخراون.