1. Haberler
  2. عێراق
  3. وەزارەتی کارەبا هاوبەشانی پرۆژەی ڕووناکی ئاگادار دەکاتەوە

وەزارەتی کارەبا هاوبەشانی پرۆژەی ڕووناکی ئاگادار دەکاتەوە

featured
0
Paylaş

ئەم نووسینە بڵاوبکەرەوە

یاخود بەستەرەکە کۆپی بکە

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند کە هاوبەشانی پڕۆژەی ڕووناکی تەنیا ٥٠ ڕۆژیان لەبەردەمە بۆ پارەدانی پسولەکانیان، ئەگینا بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی کارەباکەیان دەپچڕێت.

وەزارەتی کارەبای بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە کۆکردنەوەی کرێی کارەبا لە پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند.

 بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هاوبەشانی ئەم پڕۆژەیە تەنها ٥٠ ڕۆژیان لەبەردەمە بۆ دانەوەی بڕی پسولەکانیان لە دوای دەرچوونی، بە پێچەوانەوە لەلایەن سیستەمەکەوە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی کارەباکەیان دەپچڕێت و تاوەکو تاكو ئەو کاتەی قەرزەکانیان لە ڕێگەی سەکۆی “ئی-پسولە”وە دەدەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، کە جگە لە پسولە نوێیەکان، قەرزی پێش پڕۆژەی ڕووناکیش (قەرزە کۆنەکان) لە ماوەیەکی نزیکدا دەخرێنە ناو هەمان سیستەمەوە؛ واتە ئەگەر ئەو قەرزانەش نەدرێنەوە، دەبنە هۆکار بۆ پچڕانی ئۆتۆماتیکیی کارەبا.

وەزارەتی کارەبا هاوبەشانی پرۆژەی ڕووناکی ئاگادار دەکاتەوە
0
دەتوانیت بە تەواوی بەخۆڕایی بەشداری لە نامیلکەی هەواڵەکانمان بکەیت ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین هەواڵەکان – ئێستا خۆت لە نامیلکەی ئیمەیڵی بێبەرامبەرمان تۆمار بکە.

لێدوانەکان داخراون.

فۆلۆمان بکەن
Uygulamayı Yükle

Uygulamamızı yükleyerek içeriklerimize daha hızlı ve kolay erişim sağlayabilirsiniz.