1. Haberler
  2. عێراق
  3. زەیدی و وەزیری گواستنەوەی تورکیا پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان تاوتوێ دەکەن

زەیدی و وەزیری گواستنەوەی تورکیا پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان تاوتوێ دەکەن

featured
0
Paylaş

ئەم نووسینە بڵاوبکەرەوە

یاخود بەستەرەکە کۆپی بکە

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازی لە عەبدولقادر ئوراڵئۆغڵو، وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا و شاندی یاوەری کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی میدیایی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە دیدارەکەدا، زەیدی جەختی لە قووڵی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا کردەوە و گرنگیی فراوانکردنی هاوکارییە ئابووری و وەبەرهێنانییەکان لە نێوان هەردوو وڵاتدا خستەڕوو.

زەیدی ئاماژەی بەوە کرد، لە ماوەی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی بۆ تورکیا ژمارەیەک یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە کەرتە گرنگەکاندا واژوو دەکرێن.

هەروەها لە دیدارەکەدا دوا پێشهاتەکانی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و گرنگیی ئابووری و گەشەپێدانییەکەی بۆ عێراق، تورکیا و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

زەیدی ڕێنمایی کرد میکانیزمێکی ڕوون بۆ دابینکردنی بودجە و جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دابنرێت، بۆ ئەوەی کارە کردارییەکان بەپێی خشتەی کاتی دیاریکراو دەست پێ بکەن.

لە لای خۆیەوە، عەبدولقادر ئوراڵئۆغڵو، وەزیری گواستنەوەی تورکیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان دەربڕی و ڕایگەیاند، دیدگای هەردوو لایەن لەسەر پێویستیی دەستپێکردن بە دروستکردنی ژێرخانە سەرەکییەکانی پڕۆژەکە یەکسانە.

زەیدی و وەزیری گواستنەوەی تورکیا پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان تاوتوێ دەکەن
0
دەتوانیت بە تەواوی بەخۆڕایی بەشداری لە نامیلکەی هەواڵەکانمان بکەیت ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین هەواڵەکان – ئێستا خۆت لە نامیلکەی ئیمەیڵی بێبەرامبەرمان تۆمار بکە.

لێدوانەکان داخراون.

فۆلۆمان بکەن
Uygulamayı Yükle

Uygulamamızı yükleyerek içeriklerimize daha hızlı ve kolay erişim sağlayabilirsiniz.