وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان-عێراق دابەزاندنی نرخی بەنزینی کوالیتی محسن و سوپەری ڕاگەیاند.
بەپێی فەرمانی وزاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە پاڵ بەنزینی کوالیتی نۆرماڵ، بەنزینی کوالیتی محسن و سوپەریش هەرزان کرا.
وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە “لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ ڕێکخستنی نرخی بەنزین بە کوالێتی( نۆرماڵ) و ( محسن) و ( سوپەر) چەند بڕیارێکی دەرکرد:
یەکەم -بەنزینی کوالێتی نۆرماڵ:
– نرخی فرۆشتنی بەنزینی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە کوالێتی نۆرماڵ لە بەنزینخانەکان لیتری بە 750 دینارە.
– نرخی فرۆشتنی بەنزینی بازرگانی بە کوالێتی نۆرماڵ لە بەنزینخانەکان نابێت لە 850دینار زیاتر بێت.
– دووەم- بەنزینی کوالێتی محسن لە بەنزینخانەکان نابێت لە 1000زیاتر بێت.
سێیەم- بەنزینی کوالێتی سۆپەر لە بەنزینخانەکان نابێت لە 1200 دینار زیاتر بێت.
چورەم- کوالێتی بەنزینی نۆرماڵ و محسن و سۆپەر پێویستە بە گوێرەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بێت”.






















لێدوانەکان داخراون.