عێراق بەمەبەستی ھەناردەکردنی نەوت، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ سووریا واژوو کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەم بارەیەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە دراوە، وەزارەتی نەوتی عێراق سەبارەت بە دروستکردنی بۆری بۆ ھەناردەکردنی نەوتی خاو لەڕێگەی خاکی سووریاوە، یاداشتنامەیەکی لەگەل وەزارەتی وزەی سووریا واژوو کرد.
یاداشتنامە لێکتێگەیشتنەکە بە سەرپەرشتی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق واژوو کراوە.
باس لەوەش کراوە، لە چوارچێوەی یاداشتنامە لێکتێگەیشتنەکە، بۆری بۆ ھەناردەکردنی نەوتی خاوی عێراق لەڕێگەی خاکی سووریاوە لە بەندەری بانیاسەوە لەسەر دەریای سپی ناوەڕاست، دروست دەکرێت.






















لێدوانەکان داخراون.