عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بانگهێشتنامەیەکی ئاراستەی کۆمپانیا ئەمریکییەکان کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، عەلی زەیدی ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە واشنتۆن پێشوازی کردووە لە کریستوفر ڕایت، وەزیری وزەی ئەمریکا.
دیدارەکەدا، تیشک خراوەتە سەر بەھێزکردنی ھاریکاری لە کەرتی وزە، ھەروەھا پلانەکانی بەھێزکردنی توانای عێراق لە بەرھەمھێنانی نەوتی خاو و پالاوتن، ھەروەھا ھاریکاری لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەو بوارە ئابوورییە گرنگانەدا.
باس لەوەش کراوە، لە میانی دیدارەکەدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە بەرنامەیەکی گەورەیان ھەیە، بە ئامانجی بەھێزکردنی ئابووری عێراق، ئەوەش لەڕێگەی ھاوبەشی درێژخایەنەوە لەگەڵ وڵاتە زلھێزەکانی جیھان، بەتایبەتی ئەمریکا.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بانگھێشتنامەی بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکانی دووپاتکردەوە بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە پەرەپێدانی کەرتی وزە لە عێراق و جێبەجێکردنی پرۆژەی دروستکردنی شاری وزە لە بەندەری فاو، بەدرێژایی ڕێگای گەشەپێدان.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە بەرامبەردا کریستوفر ڕایت، وەزیری ئەمریکا پاڵپشتی حکوومەتەکەی بۆ ھەنگاوەکانی عێراق لە گەشەپێدان و ئەو بانگھێشتنامەی کۆمپانیا ئەمریکییەکان دووپاتکردووەتەوە، ھەروەھا جەختی لەوەش کردووەتەوە، پاڵپشتی لەو رێوشوێنانە دەکەن کە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە، بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و سنووردارکردن چەک لە دەسەتی دەوڵەت و پلانی فراوانکردنی وەبەرھێنان لە غازی ھاوەڵ گیراونەتەبەر.






















لێدوانەکان داخراون.