ئەنجومەنی باڵای دادوەری رێنمایی داوە بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە ونبوونی ١٤٠ ملیار دۆلار لە داهاتەکانی عێراق، كه نازانرێت چۆن خهرجكراوه.
محەمەد جاسم خەفاجی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، له بهیاننامهیهكدا باسی لهوهكردوه، “لە ٢٧ـی حوزەیرانی رابردودا نوسراوێکمان ئاڕاستەی دەزگای داواکاری گشتی کردوه سەبارەت بە پرسی ونبوونی ١٤٠ ملیار دۆلار لە داهاتەکانی عێراق لە ماوەی سێ ساڵی رابردودا و نەزانینی هۆکارەکانی خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە”.
ئهو بڕیارهی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق به پشت بهستن به لێدوانە تۆمارکراوەکانی بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق دراوه کە تێیدا باس لە نەزانینی دەروازەکانی خەرجکردنی بڕی ١٤٠ ملیار دۆلار لە داهاتەکانی عێراق لە ماوەی سێ ساڵدا دەکات.






















لێدوانەکان داخراون.