نرخی زێڕ و زیو ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبونه‌وه‌یان به‌خۆوه بینی.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی كانزاكان، نرخی زێڕی سپۆت به‌ڕێژه‌ی ٠.٩% به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته ٤٠٤٢.٦٩ دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك، له كاتێكدا نرخی ئاینده‌ی زێڕی ئه‌مریكی به‌ڕێژه‌ی ٠.٨% به‌رزبووه‌ته‌وه و گه‌یشتوه‌ته ٤٠٤٧.٤٠ دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك.
له بازاڕه‌كانی دیكه‌دا نرخی زیوی سپۆت به‌ڕێژه‌ی ٢.٢% به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته ٥٧.٦٧ دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك، پلاتینیۆم به‌ڕێژه‌ی ٠.٨% به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته ١٦٠٧.٢٠ دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك، هاوكات پالادیۆم له كاتی مامه‌ڵه‌كردندا به‌رده‌وام بوو له به‌رزبوونه‌وه.






















لێدوانەکان داخراون.