1. Haberler
  2. ئابووری
  3.  بڕیاری دابەزینی نرخی بەنزین دەرچوو

 بڕیاری دابەزینی نرخی بەنزین دەرچوو

featured
0
Paylaş

ئەم نووسینە بڵاوبکەرەوە

یاخود بەستەرەکە کۆپی بکە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی ھەرێمی کوردستان-عێراق، بڕیاری دا نرخی بەنزینی نۆرماڵی حکومی و بازرگانی کەم بکرێتەوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە فەرمانی وزاری ژمارە ١٧٧٣ ی ڕێکەوتی ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٦ دەرکردووە و تێیدا بڕیارییداوە بە، بەنزینی سامانە سرووشتییەکان بە کوالێتی نۆرمال دابەشدەکرێت بەسەر ھاووڵاتییان و نرخی فرۆشتن بۆ ھەر لیترێک بریتییە لە ٧٥٠ دینار.

لە بڕگەیەکی دیکەی فەرمانەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە نرخی لیترێک بەنزینی نۆرمالی تیجاری بریتیی دەبێت لە ٨٥٠ دینار و بڕیارەکە لە ئەمڕۆ دووشەممەوە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.

ئەم بڕیارەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دوای ئەوە دێت کە لەماوەی ھەفتەی ڕابردوودا، نرخی بەنزین بۆ ھەر سێ جۆرەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزببووەوە و نرخی لیترێک بەنزینی نۆرمالی تیجاڕی نزیک ببووەوە لە ١٤٠٠ دینار و ئەمەش نیگەرانیی شوفێرانی لێکەوتبووەوە و ببووە ھۆکارێک بۆ نۆرەگرتنێکی زۆری شوفێران لەبەردەم بەنزینخانەکانی ھەرێم.

 بڕیاری دابەزینی نرخی بەنزین دەرچوو
0
دەتوانیت بە تەواوی بەخۆڕایی بەشداری لە نامیلکەی هەواڵەکانمان بکەیت ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین هەواڵەکان – ئێستا خۆت لە نامیلکەی ئیمەیڵی بێبەرامبەرمان تۆمار بکە.

لێدوانەکان داخراون.

فۆلۆمان بکەن
Uygulamayı Yükle

Uygulamamızı yükleyerek içeriklerimize daha hızlı ve kolay erişim sağlayabilirsiniz.