1. Haberler
  2. ئابووری
  3. لە دۆسیەی بریکاری وەزارەتی نەوتدا دەستبەسەر ٢٥ ملیار دیناردا گیرا

لە دۆسیەی بریکاری وەزارەتی نەوتدا دەستبەسەر ٢٥ ملیار دیناردا گیرا

featured
0
Paylaş

ئەم نووسینە بڵاوبکەرەوە

یاخود بەستەرەکە کۆپی بکە

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند، لە دۆسیەی بریکاری وەزارەتی نەوتدا ٢٥ ملیار دینار و ٢٠٠ هەزار دۆلار دەستی بەسەرداگیرا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق دۆزینەوەی بڕێکی دیکەی پارە و زێڕی لە دۆسیەی بریکاری وەزارەتی نەوت ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە ناو دیواری چەند ماڵێکدا ٢٥ ملیار دیناری عێراقی، ٢٠٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی و ٤ کیلۆگرام زێڕ دۆزراوەتەوە.

ئاماژە بەوەش درا، بەشێک لە پارەکان لای ژمارەیەک کەس دانرابوون و بەشێکی دیکەشیان لە ناو دیواری چەند خانوویەکدا شاردراوە بوو.

جەخت لەوەش کرایەوە، لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوەی داهاتەکانی تاوان و ناسینەوەی ئەو کەسانەی پەیوەندییان بە کەیسەکەوە هەیە، بەردەوامە.

لە دۆسیەی بریکاری وەزارەتی نەوتدا دەستبەسەر ٢٥ ملیار دیناردا گیرا
0
دەتوانیت بە تەواوی بەخۆڕایی بەشداری لە نامیلکەی هەواڵەکانمان بکەیت ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین هەواڵەکان – ئێستا خۆت لە نامیلکەی ئیمەیڵی بێبەرامبەرمان تۆمار بکە.

لێدوانەکان داخراون.

فۆلۆمان بکەن
Uygulamayı Yükle

Uygulamamızı yükleyerek içeriklerimize daha hızlı ve kolay erişim sağlayabilirsiniz.